بەڕێوەبەری نوێی هاتووچۆ دەستبەكار بوو

پارێزگای سلێمانی

لە رێوڕەسمێكی شایستەدا، كۆتایی بە ئەركی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی هات و خەڵات و سوپاسنامەی پێشكەش كرا، بەڕێوەبەری نوێش دەستبەكار بوو.
ڕۆژی یەكشەممە 30/7/2023، ئەحمەد عەلی ئەحمەد، لە بری پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و عەمید هێمن كەمال نوری بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆ لە پارێزگای سلێمانی و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و چەند بەرپرسێكی ئیداریی و حكومیی، بەشدارییكرد لە مەراسیمی دەستاودەستكردنی پۆستی بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، كە تیایدا بەڕێز عەمید ئاسۆ محەممەد ئەمین بەهرام وەك بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بەوەكالەت دەستبەكار بوو، وە عەمیدی مافناس عومەر نامیق حەسەن كۆتایی بە ئەركەكەی هات.
جێگری پارێزگاری سلێمانی، سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانیی پێشكەش بە بەڕێوەبەری پێشوو و سەرجەم ئەفسەر و كارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ بەڕێوەبەری نوێی هاتووچۆی سلێمانی لە ئەركەكەیدا خواست.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

https://t.me/slemanigov