پیشانگەیەكی شێوەكاری دەكرێتەوە

پارێزگای سلێمانی

لقی سلێمانیی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، پیشانگەیەكی شێوەكاریی هاوبەشی بۆ دوانزە هونەرمەندا كردەوە و پارێزگاری سلێمانیش دەستخۆشی لە بەڕێوەچوونی دەكات.
رۆژی یەكشەممە 6/8/2023، د. هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی، بەشدارییكرد لە كردنەوەی پیشانگەیەكی شێوەكاریی هاوبەشدا، كە  لە مۆزەخانەی ئەمنەسورەكەی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە پیشانگەكەدا دەیان تابلۆی شێوەكاران نمایشكران ‌و رێوڕەسمەكەش بەبەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەند ‌و كەسایەتییەكانی سلێمانی بەڕێوەچوو، كە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەرانی پیشانگەكە و هونەرمەندانی بەشداربوو كرد ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

https://t.me/slemanigov