بە مەبەستی كاركردن بۆ ئامادەكردنی ئەندەرپاس و یوتێرنی یەكتربڕی باخی بەختیاری، هەردوو سایدی رۆیشتن و هاتن لە سلێمانییەوە بەرەو ڕاپەڕین، بە شێوەیەكی كاتی دەكرێنەوە.
زەردەشت ڕەفیق لێپرسراوی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە سایتی پارێزگای ڕاگەیاند: بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا، هەردوو سایدی سەرەوەی یەكتربڕی باخی بەختیاری بەشێوەیەكی كاتی بكرێنەوە.
وتیشی بەهۆی كاركردن لە بەشی خوارەوەی شەقامەكە، هەردوو سایدەكەی سەرەوە دەكرێنەوە، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ دروست نەبێ و هاووڵاتیان سەلامەت بن.
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی شارەوانی ڕونیشیكردەوە: كاركردنی سایدەكانی سەرەوە تەواو نەكراون و هەندێك كاریان ماوە، بەڵام پێویستە بەشەكانی تریش كاریان تێدا بكرێ، بۆ ئەوەی پێش هاتنی وەرزی سەرما و بارانبارین، كارە پێویستەكانی یەكتربڕی باخی بەختیاری بەكۆتا بگەن.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/