قیرتاوكردنی شاڕێی بابان دەستیپێكرد

پارێزگای سلێمانی

پرۆسەی قیرتاوكردنی قۆناغی یەكەمی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی، كە بە شاڕێی بابان ناسراوە دەستیپێكرد، شارەوانیی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، پرۆسەكە بەردەوامیی دەبێت.
لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، رۆژی دووشەممە 14/8/2023 پرۆسەی قیرتاوكردنی شاڕێی بابان دەستیپێكرد ‌و چاوەڕێ‌ دەكرێت لە ماوەیەكی كەمدا پرۆسەكە بەكۆتا بگات.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، چینی یەكەمی قیركردنەكە لە دوای یەكتربڕی ژمارە (11)ەوە دەستپێدەكات و لە رۆژانی داهاتوودا پرۆسەكە بەردەوامیی دەبێت، لە پێناو ئەوەی شەقامەكە بەزوویی تەواو بكرێت.
درێژیی قۆناغی یەكەمی شەقامی سەدمەتری 32 كیلۆمەترە ‌و لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات هەتا گوندی دەمركان، وەكو هەنگاوی یەكەمی پرۆسەی قیرتاوكردنیش، هەردووسایدی شەقامەكە بە درێژیی 10 كیلۆمەتر قیر دەكرێن، لە سەرجەم بەشەكانی تری شەقامەكەشدا كاركردن بەردەوامە بۆ تەواوكردنی یەكتربڕ و پرد و ڕاستە شەقامەكان.  

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

https://t.me/slemanigov