پیشانگەیەكی نێودەڵەتیی گەشتیاریی بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

یەكەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی بواری گەشتیاریی، بە چاودێریی حكومەتی هەرێم لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، كە لەلایەن دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمەوە بەڕێوەدەبرێت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی و كۆمپانیای ئەتڵەس ئەلئەسیڵ سەرپەرشتیی دەكەن.
ئارام ڕەحیم لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی، بە سایتی پارێزگای ڕاگەیاند: بە بەشداریی 300 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی، پیشانگەی گەشتوگوزار لە پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە تاسڵوجە دەكرێتەوە.
وتیشی پیشانگەكە ڕۆژی پێنجشەممە 17/8/2023 دەكرێتەوە و هەتا 20/8/2023 بەردەوام دەبێت، كۆمپانیاكان پرۆژە و كار و چالاكییەكانیانی تێدا دەخەنەڕوو.
بەگوێرەی سەرپەرشتیارانی پیشانگەكە، كردنەوەی یەكەمین پیشانگەی گەشتیاریی لە شاری سلێمانی، دەرفەتی كار بۆ ژمارەیەكی زۆر لە گەنجان دەڕەخسێنێت لە كۆمپانیا گەشتیارییەكاندا و سوودی ئابوورییش بە سنورەكە و هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

https://t.me/slemanigov