شارەوانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی دەستپێكردووە بۆ جوانكردنی دیواری شوێنە گشتییەكان، بەڵام هەندێك كەس هەڵدەستن بە ناشرینكردنی دیوارەكان، بۆیە هەركەسێك جوانییەكانی شار بشێوێنێ سزا دەدرێت.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا روونیكردووەتەوە، سزای ئەو كەسانە دەدرێت كە ڕێكلامی نەشیاو بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان لەسەر دیواری شوێنە گشتییەكان دەنووسن.
شارەوانیی سلێمانی لە ماوەكانی رابردوودا هەڵمەتێكی بەرفراوانی دەستپێكرد، لە پێناو جوانكردنی شەقام و شۆستە و دیوارەڕاگرەكان و پردەكانی ناوشار و دەرەوەی شار ‌و دیواری گۆڕستانەكان.
لە ڕاگەیانراوەكەدا ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، چاودێریی و بەدواداچوون بۆ ئەو كەسانە دەكرێت، كە جوانییەكانی شار بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان دەشێوێنن و دواتر ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

https://t.me/slemanigov