دکتۆر لەتیف ڕەشید ، سەرۆک کۆماری عیراقی فیدراڵ سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی کرد، لەلایەن د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێزان جێگری پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێکدا کە زیاتر لە دوو سەعات و نیوی خایاند، سەرۆک کۆماری عیراق لە بارودۆخی ئێستای عیراق و هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی بەڕێزیان بۆ سەقامگیریی و ئارامیی و یەکتر قبوڵکردن و گەڕاندنەوەی عیراق بۆ ناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و بوژاندنەوەی ئابووریی و کولتوریی درا.
بەڕێزیان لە ئەرک و ڕۆڵی پارێزگاکان و باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان دوا و بە پێزانینەوە لە ڕۆڵی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگای سلێمانی دوا و پشتیوانیی بەڕێزیانی بۆ پارێزگای سلێمانی دووپاتکردەوە.
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی بەڕێز سەرۆککۆماری کردو سەردانەکەی بە سەردانێکی پڕ بایەخ و بەهادار باسکرد.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/