ۆركشۆپێكی تایبەت بە روبەڕوبوونەوەی مەترسییەكانی لافاو

پارێزگای سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان، ۆركشۆپێكی تایبەت بە خۆئامادەكردن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسییەكانی لافاو بە شێوازێكی سەلامەتی بەڕێوەبرد.
‎لە رۆژانی رابردوودا و بە ئامادەبونی باباڕەسوڵ غەفور، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای سلێمانی، لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی دیوانی پارێزگا، ۆركشۆپێك تایبەت بە خۆئامادەكردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی لافاو بە شێوازێكی سەلامەت لەلایەن فەرمانبەر (سازان سەفا محەمەد) لە دیوانی پارێزگای سلێمانی،  بە هاوكاریی فەرمانبەر زانیار جەزا عومەر ئەنجامدرا.
‎لە ۆركشۆپەكەدا باس لە پلانەكان و چەندین خاڵی گرنگ تایبەت بە چۆنێتیی خۆئامادەكردن بۆ كارەساتی لافاو (پێش ڕوودان، كاتی ڕوودان و دوای ڕوودانی) خرانەڕوو، باسیش لەو كەلوپەلە گرنگانە كرا، كە پێویستن بۆ سەلامەتیی تیم و ڕزگاركردنی گیانی هاووڵاتیان، ئاماژە بە چەندین ڕێگاچارەش كرا، بۆ هەڵبژاردنی ڕێگاكان بەگوێرەی مەترسیی كارەساتەكە.
هەر لە ۆركشۆپەكەدا باس لە چەند ڕێنماییەكیش كرا، چۆن دوای كارەسات بە شێوازێكی تەندروست بمێنینەوە و دواتر چەند نمونەیەك لە كارەساتەكانی لافاو خرانەڕوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

https://t.me/slemanigov