ئه‌مڕۆ یادی 239 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی شاری شاران سلێمانی،به‌كۆمه‌ڵێك چالاكی جۆراوجۆرله چه‌ندان شوێنی ناوشاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت، كه هه‌ریه‌كه له پارێزگای سلێمانی و قائیمقامیه‌تی ناوه‌ندی سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و ده‌زگای كوردسات،ئه‌ركی به‌ڕێوه‌چونی یاده‌كه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، بۆ ئه‌وه‌ی به جوانترین شێوه ئه‌م یاده به‌رز ڕابگیرێ.
هه‌رله‌م یاده‌دا چالاكی جۆراوجۆری وه‌ك پێشانگای شێوه‌كاری و فۆتۆگرافی و ئه‌سپ سواری و شانۆ‌و موزیك و خواردنه جۆراوجۆره ڕه‌سه‌نه‌كانی سلێمانی نمایش ده‌كرێت.
له‌ساڵی 1784زاینی له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ، ئیبراهیم پاشای بابان بناغه‌ی شاری سلێمانی دانا، كه‌خۆی ده‌بینیه‌وه له دروستكردنی سه‌رای سلێمانی و مزگه‌وتی گه‌وره و بازاڕ و قه‌یسه‌ری و چه‌ندان گه‌رماو و خان، كه ئه‌مانه بوونه سه‌ره‌تای بونیادی شارێكی زیندوو،دواتر سلێمانی به‌ره‌و فراوانی زیاتر چوو تا ئه‌مڕۆ شارێكی دره‌وشاوه‌ی ناوچه‌كه‌یه و هه‌ر به‌و گه‌شاوه‌یه ده‌مێنێته‌وه.