پارێزگاری سلێمانی پرۆژەی دیوارەی بەردەوانیی سلێمانی دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

 

ئەمڕۆ شەممە (18/11/2023) دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پرۆژەی دیوارەی بەردەوانیی سلێمانی كردەوە كە بە سەرپەرشتیی و چاودێریی پارێزگاری سلێمانی، بەهەماهەنگیی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی؛ لەسەر پێشنیازی گروپی شاخەوانیی گمۆ، لەسەر بوجەی پارێزگای سلێمانی جێبەجێکراوە. پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: ئەمڕۆ لەهەواری شار، لە یادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، بەشداریمانکرد لەکردنەوەی یەکەمین دیوارەی بەردەوانیی  سلێمانی، کە بەسەرپەرشتیی و چاودێریی پارێزگاری سلێمانی، بەهەماهەنگیی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی؛ لەسەر پێشنیازی گروپی شاخەوانیی گمۆ، لەسەر بوجەی پارێزگای سلێمانی جێبەجێکراوە.. دەشڵێت: لەگەڵ سەوزکردنی ئەم پڕۆژەیەدا هەڵمەتی نەمامچاندنی پارێزگای سلێمانیش لە هەمان شوێن؛ جێبەجێکرا. پرۆژەكە بەبڕی 80.000000 هەشتا ملیۆن دینار جێبەجێكراوەو لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی جێبەجێكراوە.