له سلێمانی پێنجه‌مین پێشانگای كتێب ده‌كرێته‌وه، سبه‌ی پێنج شه‌ممه 23/11/2023 له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، پێنجه‌مین پێشانگا بۆ كتێب و به‌رهه‌مه خۆراكیه‌كان و كه‌ل و په‌لی ناوماڵ ده‌كرێته‌وه ده‌كرێته‌وه.
له‌م پێشانگایه‌دا به‌ده‌یان كۆمپانیای ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌شداریان تێداكردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانیان بخه‌نه ڕوو كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه، زیاتر له ده‌هه‌زار ناونیشانی جۆراو جۆر.
ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوبووه بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه،سبه‌ی به ڕووی خوێنه‌ران و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كاندا ده‌كرێته‌وه كه ماوه‌ی 10 ڕۆژ ده‌خایه‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هاوڵاتی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا سه‌ردانی بكه‌ن و سودمه‌ندبن به له به‌رهه مه‌كانی ئه‌م پێشانگایه‌دا.