پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەسلێمانی پێنج سەد هەزار ناونیشانی لەخۆگرتووە

پارێزگای سلێمانی

 بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە چاودێری بەڕێز حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە پشتیوانی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەهاوکاریی ژوری بازرگانیی و پیشەسازی سلێمانی، پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی کەلەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەسەوە بەبەشداریی زیاتر لە دووسەد ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەو پێنج سەد هەزار ناونیشان لە بیست وڵاتی جیاجیا کرایەوە.