ئه‌مڕۆ 27 ئه‌یلول مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی شاری سلێمانی و ده‌ورو به‌ری به‌مه‌به‌ستی ده‌ر بڕینی ناڕه‌زایی و خراپی گوزه‌رانیان ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان كرد , مامۆستایانی ناڕازی و به‌ره‌ی ناڕازی خه‌ڵك كه سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌كرد دوایان له كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت كرد كه هه‌رچی زوتره به‌ده‌م داواكاریه‌كانیانه‌وه بێن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه خراپتر نه‌بێت , سه‌ردار قادر پارێزگاری سلێمانی (به‌وه‌كاله‌ت ) سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشانده‌ران ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هاولاَتیان مافی خۆیانه به‌شێوازیكی مهدهنیو شارستانی داوای مافی خۆیان بكه‌ن هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی گه‌یاندنی داخوازیه‌كانی خه‌ڵك ده‌بێت به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كۆڵناده‌ن تا وهلاَمێك لهدهسهلاَت وه‌ر ده‌گرن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی هاولاَتیان و موچه‌ی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران .دواترلهكۆنگرهیهكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌ردار قادر سوپاسی خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی چالاكه مه‌ده‌نیه‌كان كرد كه زۆر به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا كرد , ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سلێمانی و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری سلێمانی ڕوی دا نمونهیهكیتری پێشكه‌وتنی و سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیه له ناوچه‌كه‌دا كه هاولاَتیان به‌و شێوازه ده‌نگی خۆیان به دهسهلاَتداران بگه‌یه‌نن دور له توند‌و تیژی .