گەورەتـریـن بـازاڕی شار لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی کرایەوەو دە رۆژ بەردەوامدەبێت 

پارێزگای سلێمانی

دوای وەرگرتنی رەزامـەندی بــەڕێـز پـارێــزگـاری سـلـێـمـانی و بـەهەماهەنگی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم و ژووری بازرگـانی و پیشـەسـازی سلێـمانی، لەلایـەن کۆمپانیای اطلـس الاصـیـل و بــەبــەشــداری ( شــركـة طــریــق الـجـدیـد ) و ( شـركت ستـاره قصــر كــویـر)   ئەم چالاکیی ەبەڕێوەچوو، هاوکات لەوتیەکدا شاهۆعوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆکاروباری کارگێڕی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، وێڕای بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەکان و کۆمپانیا بیانییەکان دەستخۆشیش لەکۆمپانیای اطلص دەکەین کەلەماوەی رابردودا دوو چالاکی لەسلێمانی ئەنجامداوە، وتیشی: کردنەوەی ئەمجۆرە پێشانگایانە دەبنەهۆی جوڵەی بازرگانی و هاووڵاتیانیش راستەوخۆ ئاشنای کاڵای کۆمپانیا بیانییەکان دەبن و هاوکاریش دەبێ بۆ کۆمپانییە خۆماڵیەیکانمان.

جێگری پارێزگاری سلێمانی وتیشی: پاڵشتی و پشتیوانیی هەموو کۆمپانیایەک دەکەین کە ببێتە هۆکاری خزمەتکردن و کارئاسانیی بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست.

 

زیاتر لە ١٢٠ کۆمپانیایی ناوخۆیی و دەرەکی لەو پێشانگایه بەشداربوون.