رێكاری پێویست بۆ پرۆژەی هەژماری من لەسنووری پارێزگای سلێمانی دیاریدەكرێت

پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بەئامادەبوونی بەڕێزان جێگرانی پارێزگاری سلێمانی، پێشوازیکرد لە بەڕێزان مەولود سابیر بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.ماکوان جەمیل مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی و تیمی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە پڕۆژەی (هەژماری من).

لە دیدارێکدا ڕێکاری پێویست بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دیاریکرا.