وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوون لەسزای دواكەوتنی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل دەردەكات

پارێزگای سلێمانی

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێك لەبارەی سزای دواكەوتنی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل دەردەكات و بەپێی بڕیارەكەش لێخۆشبوونەكە ئەو شۆفێرانە دەگرێتەوە كە تا (31/12/2023) سزای داراییان هاتووەتە سەر.