جێگری پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی پێشەنگی ئاشتی پێبەخشرا

پارێزگای سلێمانی

شاهۆ عوسمان خه‌ڵاتی پێشه‌نگی ئاشتی پێ به‌خشرا

شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕ‌ی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری عیراق خه‌ڵاتی پێشه‌نگی ئاشتی پێ به‌خشرا.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ (8-2-2024) مه‌ڕ‌اسیمی پێشه‌نگی ئاشتی بۆ كه‌سایه‌تی ساڵ له‌ عیراق بۆ ساڵی 2023، له‌هۆڵی هۆتێل مه‌ستوره‌ له‌سلێمانی به‌ڕ‌ێوه‌چوو، كه‌ تێدا 50 كه‌سایه‌تی دیاری عیراق و هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵاتی پێشه‌نگی ئاشتییان پێ به‌خشرا.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕ‌ی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری عیراق خه‌ڵاتی پێشه‌نگی ئاشتی پێ به‌خشرا.