پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە

پارێزگای سلێمانی

 

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەدیوانی پارێزگا پێشوازیکرد لە کاکە شا ئەحمەد رەحیم، کە لەقۆناغی شەشەمی بنەڕەتییەو کتێبێکی شایستەی بەناوی (ژیان گەڕانەوەی نییە) نووسیوە. پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی خۆی پێشکەش کردو هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنی بۆخواستن، بەبایەخەوە ناوەڕۆکی کتێبەکە هەڵسەنگێندرا بەو ئومێدەی هەموومان هاوکار بین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە.