پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌

پارێزگای سلێمانی

 هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرێتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی، بەشداریمانکرد لە ڕاگەیاندن و دەستپێکردنی هەڵمەتی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە کە لە عیراق و هەرێمی کوردستاندا، لە ماوەی دە ڕۆژی کردارییدا بەڕێوەدەچێت.

پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیمان بۆ دووپاتکردنەوەو سوپاس و پێزانینی خۆمانمان پێشکەش بە بەڕێزان بەڕێوەبەرو پزیشک و کارمەندانی بەڕێوەبەرێتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی کرد، کە خۆبەخشانە بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و ناوەندەکانی خوێندن؛ هەڵمەتەکە بەڕێوەدەبەن.

+7

All reactions:

59Nzar Ali and 58 others