به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە

پارێزگای سلێمانی

به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بژێوی به‌رده‌وام و به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكان بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی به‌پاڵپشتیی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگیی قه‌یرانه‌كان- وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ڵده‌ستێت به‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند خول و راهێنانێك كه‌ سێ قۆناغ له‌خۆده‌گرێت (پلانی كار، كارامه‌یی كار، راهێنانی پیشه‌یی) بۆ گه‌ڕاوه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راهێنانی پیشه‌یی- وه‌زاره‌تی كار، كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای روانگه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دواتر به‌شداربووان ده‌توانن كاری بچووك دابمه‌زرێنن و پاڵپشتییی دارایی له‌ده‌زگای روانگه‌ وه‌ربگرن. 
ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی خول و راهێنان و پاڵپشتیی دارایی بۆ گه‌ڕاوه‌كان هه‌مووی له‌ڕێگه‌ی سیستمی ره‌وانه‌كردنی نیشتمانیی دابینده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی گه‌ڕاوه‌كان و دووباره‌ تێكه‌ڵبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌.