مەسرور بارزانی “سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی ، سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی کرد و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و جێگرەکانی پارێزگا و قائیمقامەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئامادەی بوون،
پارێزگاری سلێمانی، وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆکی حکومەت ، ڕاپۆرتێکی لەبارەی کار و چالاکیی و پڕۆژە و کێشە و گرفتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی خستەڕوو.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا، کە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتییان و شارو ناوچەکانی هەرێم بکات.
دووپاتیکردەوە کە هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەن بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لەم پارێزگایە .