كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

پارێزگای سلێمانی

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر" پارێزگاری سلێمانی، سەرۆکی لیژنەی باڵای سەرژمێریی گشتیی پارێزگای سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەی باڵای سەرژمێریی گشتیی پارێزگای سلێمانی، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای سەرژمێریی گشتیی پارێزگای سلێمانی کرد.

 تیایدا ڕێکاری کرداریی پێویست بۆ بەڕێوەچوون و سەرخستنی ئەم پرۆسەیە دیاریکرا, داوا لە هەموو هاووڵاتییانی بەڕێز ده‌كات، هاوکار و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی و تیمەکانی سەرژمێریی گشتیی و پلانی کارگێڕیی و ئاماریی و ئارامیی ئەم پرۆسە نیشتمانییە بن.