شه‌پۆلێكی باران بارین ڕوو له‌ هه‌رێم ده‌كات

پارێزگای سلێمانی

به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات شه‌پؤڵێكی باران بارین ڕوو له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و تا كۆتای ئه‌م هه‌فته‌یش به‌رده‌زام ده‌بێت .

دارا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: دوو شه‌پۆڵی پاڵه‌ په‌ستۆ نزیك له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سور ڕوو له‌ ناوچه‌كانی هه‌ڕێم ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی دابارینی بارانی زۆر له‌ ناوچه‌ شاخلوییه‌كان و ئه‌گه‌ری بارینی ته‌رزه‌ش هه‌یه‌"

ڕوونیشیكرده‌وه‌" به‌ ثێ ی پێشبینیه‌كان هه‌وره‌ برۆسكه‌ ڕووده‌دات و ماوه‌ی بینین كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و له‌ هه‌ندێ شوێن ئه‌گه‌ری ڕوودانی لافاو هه‌یه‌ "

ووتییشی: ئه‌م شه‌پۆله‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تاكۆتای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

 

وه‌رگیراوه‌:خه‌ندان