لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به به‌رنامه‌یه‌كی نوێوه درێژه به كاره‌كانی ده‌دات و ڕێگری ته‌واو ده‌كات له هه‌ر كارێك كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بگه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3-10-2016 به‌ختیار عبدالرحمن قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تدا كۆبوویه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان كرا و هه‌نگاوی نوێی شێوازی كاركردنی لیژنه‌كان تاوتوێ كرا بۆ باشتر ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی لیژنه‌كان به ئامانجی پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و ڕێگری كردن له هه‌ر كارێك كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بگه‌یه‌نێت.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد سه‌رباری دواكه‌وتنی مووچه و ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له ئارادایه به‌ڵام لیژنه‌كان له ڕوانگه‌ی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه گرنگه‌ی كه له ئه‌ستۆیاندایه به‌رده‌وامن له ئه‌ركه‌كانیان و له هه‌وڵی ته‌واودان بۆ داكۆكی كردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و ڕێگری كردن له هه‌ر هۆكارێك كه زیان به هاووڵاتیان بگه‌یه‌نێت.
قائیمقامی سلێمانیش له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه گرنگه‌ی كه جێ به جێ ی ده‌كه‌ن ده‌ستخۆشی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان كرد و داوای لێ‌كردن به هه‌مان گیانی به‌رپرسیاریه‌تی و دڵسۆزییه‌وه درێژه به كاره‌كانیان بده‌ن و هاوسه‌نگانه به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و كاسبكاران له‌به‌رچاو بگرن و بیپارێزن.بۆ باشتر ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش به‌رنامه‌ی نوێ دانرا و لیژنه‌كانیش سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه پێویستیان به چاودێری و به‌سه‌ركردنه‌وه هه‌یه.