د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی بارەگای سەرەکیی دەم پارتی لەپارێزگای ئامەد کرد

پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ، ئامەد، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی بارەگای سەرەکیی دەم پارتی لە پارێزگای ئامەد کردو لەلایەن بەڕێزان خاتوو ئبرۆ گونای جێگری هاوسەرۆک و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی و؛ ئەندامانی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیاو بەرپرسانی تری دەم پارتییەوە پێشوازیلێکرا.

لە دیدارێکدا؛ پارێزگاری سلێمانی پەیامی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی پیرۆزی هەرێمی کوردستان و ڕەوەندی کوردیی و پارێزگای سلێمانی و پشتیوانیی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی؛ پێشکەشکردن.

بەوردی لە دۆخی ئێستای کوردو ناوچەکەو پرۆسەی ئاشتیی و قۆناغەکانی داهاتوو دوان.