ئه‌مڕۆ پارێزگاری سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت له گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی پارێزگای سلێمانی كۆبویه‌وه سه‌باره‌ت به دۆخی فه‌رمان به‌ران و بایكۆت ده‌وام كردن سه‌ردار قادر پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و كهسو كاری شه‌هدان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان مافی ڕه‌وای خۆیانه داوای شایسته داراییه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین جار حكومه‌ت و كاربه‌ده‌ستانی سه‌رو خۆان ئاگادار كردوه‌ته‌وه ته‌ئكیدی كردوه كه شه‌ڕی مافه‌كانی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن , بایكۆت مافی ڕه‌وایه ژیانیش بۆ هه‌موان هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ران سزا بدرێن چونكه ئه‌وان داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن و هیچ سه‌رپێچیه‌ك یان لادانێكی یاساییان نه‌كردوه تاكو شایسته‌ی سزادان بنلهلایهكی تره‌وه گفت‌و گۆلهسهر ئه‌وه‌كرا كه نابێت ژیانی هاولاَتیانیش له‌داو و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا ڕاگیرێت چونكه زیان به ژیانی ئاسایی و پارێزگای سلێمانی ده‌گه‌یه‌نێت دوجار هه‌ر هاولاَتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه سه‌رجه‌م به‌شدار بوان هاوڕابون كه لایه‌نه سیاسیه‌كانی به شدار له‌حكومه‌ت به‌رپرسن له‌م دۆخه‌و پێویسته هه‌رچی زوه چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه بكه‌ن بِریار درا به‌زوترین كات لیژنه‌یه‌ك له حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای سلێمانی پێك بهێنرێت و سه‌ردانی لایه‌ینه سیاسیه‌كان بكه‌ن.