دوای سی و حەوت ساڵ؛ هێشتا ئەگەرەکانی چەند بارەبوونەوەی ئەنفال و جینۆسایدو بایۆسایدو ئیکۆسایدو بوونسایدو زمانسایدو پەروەردەسایدو کلتورسایدو مێژووسایدو ژینگەسایدو ئێستاسایدو ئایندەساید؛ وەک ئەو ڕۆژانە؛ نزیکن.
دەبێت ئەنفال وەکو خۆی بخوێنینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان وەک خۆمان بنوسینەوەو، ئازایانە هەڵەکانمان دیاریبکەین و دانبەهەڵەکانی خۆشماندابنێین، گیانی لێبوردەیی و قبوڵکردنی یەکتر بەهێزبکەین؛ بۆ ئەوەی هەموو ئەگەرەکانی چەندبارەبوونەوەی ئەنفال؛ لە بەینبەرین و، شانازانە؛ بەزیندویی بمێنینەوە.
دەبێت ئەنفال؛ لە هاتوهاوارو ترس و تێکشکان و سڵەمینەوەو خۆلێدەرکردن لە بەرپرسیارێتییەوە، بۆ خۆبەبەرپرسزانین و ئیرادەو یەکبوون و هەستانەوەو سوربوون و و شێرگیربوون و بوێریی و بەرەنگاربوونەوەو مانەوەو بەردەوامبوون و گەشەکردن؛ بگۆڕین.
درود بۆ هەموو سەروەرانی ئەنفال و کەسوکارە جوامێرەکانیان.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی