پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لەسێیەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی وزە نوێبووەوەکان

پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە سێیەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی وزە نوێبووەوەکان، کە لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سەرو لە شاری موسڵ، بە میوانداریی و هەماهەنگیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەبەشداریی دەیان زانکۆی ناوەوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عیراقی فیدراڵ ڕێکخرابوو.

لە دیدارەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن سەرۆکی کۆنگرەکەوە پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی کرا، بۆ پشتیوانیی بەردەوامی لە ژینگەو وزە نوێکان.

پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەکدا لەو بوارە ژینگەیی و وزە نوێیانە دوا، کە لە پارێزگای سلێمانی کاریان لەسەرکراوەو سوپاسی بەڕێزان پرۆفیسۆر دکتۆر عەلیا عەباس عەلی عەتار سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سەرو، پ.د.هۆشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و هەموو بەشداربووانی کرد بۆ ئەم کۆنگرە گرنگە.