شاهۆ عوسمان: هیوادارم ئەم یادە ببێتە هۆکارێک بۆ دروستبوونی فەزایەکی فراوانتر بۆ ئازادی کاری رۆژنامەگەریی

پارێزگای سلێمانی

پیرۆزە یادی  (١٢٧) ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی

بەبۆنەی یادی (١٢٧) ساڵەی ڕۆژنامەگەری كوردی و ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی بەناوی (کوردستان) لەسەر دەستی بەدرخانییەکان، لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەم.

هیوادارم ئەم یادە ببێتە هۆکارێک بۆ دروستبوونی فەزایەکی فراوانتر بۆ ئازادی کاری ڕۆژنامەگەریی، هەروەها بەپێویستیشی دەزانم ڕۆژنامەنووسانی ئازیز لە چوارچێوەی ئیتیک و یاسا کاربکەن.

ئێمە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئیداریمانەوە، هەرگیز دەرگامان بەڕووی رۆژنامەنووسان دانەخستووە و بەردەوامیش دەبین و رۆژنامەنووسان، هاوڕێ و هاوکارمانن و لێرەشەوە سوپاسی سەرجەم رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکەم، چونکە ئەوانن بەردەوام پردێکی پەیوەندی نێوان ئێمە و هاوڵاتیانن.

شاهۆ عوسمان
جێگری پارێزگاری سلێمانی