ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزی تێده‌په‌ڕێت

پارێزگای سلێمانی

ئه‌مڕۆ 51 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزێ،كه‌ ڕژێمی به‌دناوی به‌عس له‌ساڵی 1974 به‌رامبه‌ر به‌ كوردی بێتاوانی ئه‌و سنوره‌ ئه‌نجامیدا،بووه‌ هۆی شه‌هید بوونی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی بێتاوانی ناوشاری قه‌ڵادزێ و ده‌وروبه‌ری. ساڵانه‌ لایه‌نی حیزبی و حكومی و ڕێكخراوه‌كان به‌ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان وجه‌ماوه‌ری كوردستان به‌دڵێكی غه‌مگینه‌وه‌ ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌نه‌وه‌،كه‌ زامێكی ساڕێژنه‌بووه‌ ،تاوانێكی قێزه‌ون بوو به‌رامبه‌ر .گه‌لی كورد ئه‌نجامدرا