د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە دیداری ناساندنی پڕۆژەی ڕێگای سەوز

پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە دیداری ناساندنی پڕۆژەی ڕێگای سەوز (Green Road)، وەک یەکەم پڕۆژەی لەم شێوەیە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان، کە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای ئینفۆرماتیک و گرین ترانسەوە؛ بەڕێوەدەبرێت.

کار لەسەر دابینکردن و دابەشکردنی ماتۆڕسکیلی کارەبایی براندی نێودەوڵەتیی کوردیی (ئاسک)و سیستمی بارگاویکردن دەکەن، کە تەواو دۆست و پارێزەری ژینگە و سەلامەتییەو، ژینگە لە گەرمبوون و پیسبوون و ژاوەژاوو تێکچوون و، ژیانی تاک و گشتیی لە ڕوداوی هاتوچۆو بەکارهێنانی خراپ و گرانیی وزە باوەکان و لێکەوتەکانیان دەپارێزێت و، بەهاندان و پشتیوانییەکی زۆرەوە دەخرێتە خزمەت بەکارهێنەرەکانی.

پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی و پێزانینی پارێزگای سلێمانی پێشکەشکردن.