ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراقی فیدراڵ و تۆماسۆ سانسۆن کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان و فرانسێسکۆ فریسۆنێ بەرپرسی بەشی سیاسیی لە کونسوڵخانەی ئیتاڵیا و کۆلۆنێل دۆمەنیکۆ سێرمۆن ڕاوێژکاری سەربازیی لە کونسوڵخانەی ئیتاڵیا و هەژار خۆشناو یاریدەدەری کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کولتوریی و ئابورییەکان کرا.