ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لەبەڕێزان ئامانج عەلی و ئەڤین محەمەد قادر، سەرپەرشتیارانی دیداری نێکست ستێپ.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە دواقۆناغەکانی بەڕێوەچوونی دیداری نێکست ستێپ بۆ هەماهەنگیی و ڕێپیشاندانی خوێندکارانی دواقۆناغی ئامادەییەکان، کرا.
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی تەواوی پارێزگای سلێمانی وەک هاوبەشێکی سەرەکیی ئەم دیدارە دووپاتکردەوە.