باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانن له‌و دۆخه‌ سیاسیه‌ی هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕیت

پارێزگای سلێمانی

له‌ میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ پارێزگای سلێمانی باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانی كرد، دوا‌ی پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانی به‌وه‌كاله‌‌ت (سه‌ردار قادر) تیشكی خسته‌ سه‌‌ر دۆ‌خی سیاسی ‌و ئا‌بوری پار‌یزگاكه‌ ،باسی له‌خراپی‌ وگرانی گوزه‌رانی هاولاتیان كرد و ئاماژه‌‌ی به‌ ‌بوونی ئه‌و‌ ڕێژه‌ زۆره‌‌ له‌ ئاواره‌ كر‌د كه‌ پارێزگای سلیمانی زیاتر له‌ ‌350 هه‌زار ئاواره‌ی له‌ خۆگرتووه‌ . ئێستاش له‌ به‌رده‌م هاتنی ژماره‌یكی تری ئاواره‌ی موسڵن كه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ كاتی ئازادكردنی موسڵ روو له‌ شاری سلێمانی بكه‌ن.

لای خۆیه‌ وه‌(فرانتس  یوزیف كریمب)باڵیۆزی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق پشتیوانی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كوردستان ناوێكی خۆشه‌ویسته‌ لای ئه‌ڵمانیه‌كان .نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی له‌و دۆخه‌ سیاسی و ئابورییه‌ی كه‌ كوردستانی پێدا تێده‌په‌رێت هیوای خواست هه‌رچی زووتره‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان گرفته‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.