پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەکردنەوەی تەلاری نوێی ئامادەیی سەڵاحەدینی کوڕان

پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی کردنەوەی تەلاری نوێی ئامادەیی سەڵاحەدینی کوڕان، کە بەسوپاسەوە لەسەر ئەرک و لەڕێی دامەزراوەی ڤیژن ئێجوکەیشنەوە، بە شێوازێکی تەلارسازیی و بە جێبەجێکردنی بنەما ژینگەیی و سەلامەتیی و پەروەردەییەکان، نوێکراوەتەوە.