د.هەڤاڵ ئەبوبەکر؛ پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئامادەکارییەکانی نێکست ستێپی کردو، بەشداریکرد لەپۆدکاستی نێکست ستێپدا، تیایدا پشتیوانیی خۆی و پارێزگای سلێمانی بۆ دیدارو ژوانی نێکست ستێپ بۆ ڕێنمایی و بەیەکگەیاندنی خوێندکارانی دەرچووی ئامادەییەکان و سیستمی زانکۆلاین و زانکۆو پەیمانگاکان و خستنەڕووی سکۆلەرشیپ و ڕشتەو پێداویستییە نوێکانی بازاڕی کار؛ دەربڕی.
لە دیدارێکی تردا لە دامەزراوەی میدیایی وێستگەنیوزدا، بەشداری لە یەکەمین پرۆگرامی پۆدکاستی وێستگە نیوز تایبەت بە گەنج و هەڵبژاردن کرد.
هەمان ڕۆژ، بەشداریکرد لە پشتیوانیکردن لە حەوتەمین هەڵمەتی نەمامچاندن لە شاری کەرکوکی خۆشەویستدا، کە لەلایەن دامەزراوەی کۆکارەوە بەپشتیوانی زە کوردش ئینسایدەرەوە؛ بەڕێوەدەچێت.