پارێزگاری سلێمانی داواكارییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

پارێزگای سلێمانی

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و سه‌ندیكای پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی و  توێژه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌ شایسته‌ داراییه‌كانیان و ماف و ئیمتیازاته‌كانیان یاداشتتێكیان ئاراسته‌ی پارێزگاری سلێمانی كرد ،پارێزگاری سلێمانی به‌لێنی پێدان كه‌ یاداشته‌كه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رز بكاته‌وه‌ و وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان بداته‌وه‌.