ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێز دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیسپانیا.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە کلتوریی و ئابوریی و زانکۆییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا کرا.
پارێزگاری سلێمانی پێزانینی خۆی لەپای کاری بەردەوام و لێبڕاوانە و پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا و پورتوگال پێشکەش کردن.