ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئارامیی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە سلێمانی، سەردانی چەند ناوەند و وێستگەیەکی دەنگدانی تایبەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی کرد. پڕۆسەی دەنگدان بەشێوەیەکی یاسایی و ئارام و هێمن لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تا سەعات شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.