د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان ڕۆزا ڕەئوف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و تیمی هاوڕێی.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر داواکاریی و پیداویستییەکانیان کرا. پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەربڕی.