د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)

پارێزگای سلێمانی

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی بەڕێز شاهۆ عوسمان کەریم جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی، پێشوازیکرد لە بەڕێز سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کاری هاوبەش لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و پارێزگای سلێمانی کرا.