پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)

پارێزگای سلێمانی

 لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لە عیراق دروستکراوە)، تایبەت بە بەرهەمی کارگە پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان و سلێمانی، کە لە ئاستێکی بەرز و کوالێتییەکی شایستەی جیهانیدا لە بوارە جیاجیاکاندا بەرهەمدەهێنرێن و زیاتر لە سەد کارگەو پڕۆژەی پیشەسازیی تیایدا بەشداربوون.

پێشانگاکە بەسوپاسەوە لەلایەن ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی و کۆمپانیای ئەتڵەس ئەلئەسیڵەوە ڕێکخرابوو.