پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ بازرگانانی سلێمانی كۆبۆوه‌

پارێزگای سلێمانی

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری خاڵه‌ سنورییه‌كانی پارێزگا كۆبوویه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ و گرفته‌ بازرگانیه‌كان و چۆنیتی هاوكاری و ئاسانكاری بۆیان تا وه‌كو بتوانن له‌ و ڕێگه‌ یه‌وه‌ داهاتی ناوخۆی پێ زیاد بكرێت  و هاوكات یارمه‌تی ده‌ربێت له‌ هینانی كاڵا و شمه‌ك له‌ ڕووی جۆری و كوالێتی كه‌ له‌ ئاست داواكاری هاووڵاتیاندا بێت.