د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید

پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی بەڕێز باباڕەسوڵ غەفور عیسا بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای سلێمانی، پێشوازیکرد لە تیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لە شاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید، کە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەنتەری نێودەوڵەتیی بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ ICMPD بەشدارییان کردبوو.

پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی پێشکەشکردن، کە بەشێوەیەکی پیشەییانە و زانستییانە و یاساییانە ئەرکەکانی خۆیانیان جێبەجێ کردووەو نموونەیەکی شایستەی حکومەتی خۆجێیی سلێمانی بوون.