سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو

پارێزگای سلێمانی

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە دیداری ١٦ ڕۆژی چالاکی دژی توندوتیژیی لەسەر بنەمای کۆمەڵایەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٥.

پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە بەڕێوەبەرێتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان و، بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزانی سلێمانى و دامەزراوەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی و، شێڵتەرەکانی ژنان و ڕێکخراوەکان و بەشداربوون کرد و، هیوای خواست هەموولایەک هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان و دروستکردنی ئارامییەکی دەروونی و ئاشتیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی گشتیی.