مێژووی دروستبوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆڕتی سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژی 11/11/1999 كه بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك هۆبه‌یه‌ك (به‌ش)ێك له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاساییشی گشتی دامه‌زرا به ناوی هۆبه‌ی كاروباری پاسپۆڕت و مانه‌وه.
له 5/12/1999 و دوای دروستكردنی بنكه سنوورییه‌كانی هۆبه‌ی كاروباری پاسپۆڕت و مانه‌وه كرایه (به‌ڕێوه‌به‌رێتی)یه‌ك له ناو ئاساییشی گشتی له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش‌دا، به‌ڵام له 4/3/2002 ئه‌و به‌شه‌ش فراوانبوو و كرایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك سه‌ر به ئاساییشی گشتیی به ناوی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆڕت و مانه‌وه‌ی سلێمانی).
11/9/2006 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆڕت و مانه‌وه له سه‌ر میلاكی ئاساییش گوازرایه‌وه سه‌ر میلاكی گشتی سه‌فه‌ر و ڕه‌گه‌زنامه و دواتر له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌و دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له یه‌كتر جیابوونه‌وه و كرانه دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
توانرا له ڕۆژی 23/12/2006 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆڕت و مانه‌وه بكرێته (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆڕتی پارێزگای سلێمانی) ، عه‌قیدی یاسایی (ساڵح عوسمان خزر) كرایه به‌ڕێوه‌به‌ری.
دووه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی) بوو، موقهدمی یاسایی (سالارعبدالله محمد عه‌لی)كرایه به‌ڕێوه‌به‌ری. دواتر به فه‌رمانێكی ڕه‌گه‌زنامه‌ی گشتی هه‌رێم له ڕۆژی 7/6/2015 عه‌میدی مافپه‌روه‌ر (سالار عبدالله محمد علی) كرایه به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆڕتی پارێزگای سلێمانی .
شایه‌نی باسه ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆڕتی پارێزگای سلێمانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمه.