د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان خاتوو خەیاڵ سەرۆکی ناوەندی فەرهەنگیی و کلتوریی کوردیی لە نیویۆرک و تیمی هاوڕێی.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کارو چالاکیی و پڕۆژە شایستەکانی ناوەندەکەیان و کۆکردنەوەی توانستەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان و تاراوگە و بایەخدان بە کلتورو فەرهەنگی ڕەسەنی کوردیی و بەڕێوەبردنی ساڵانەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردیی/ نیویۆرک، کرا.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی پێشکەشکردن.