بە چاودێریی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، یانزدەیەمین دیداری پڕۆژەی نیشتمانیی بۆ دیالۆگ و پێکەوەژیانی ئاشتیانە، لە سەرتاسەری عیراقی فیدراڵدا، بە بەشداریی نوێنەرانی هەموو پارێزگاکانی عیراقی فیدراڵ، لە شاری سلێمانی، بەڕێوەچوو
تیایدا بە کۆی دەنگی هەموو پارێزگاکانی عیراقی فیدراڵ، سلێمانی بە پایتەختی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەسەر ئاستی عیراق دیاریکرایەوەو خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە پارێزگاری سلێمانی و هەموو ئەو چالاکانەی لەسەر ئاستی عیراق ڕۆڵی دیاریان لە چەسپاندنی ئاشتیی و پێکەوەژیاندا هەبووە
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی پێشکەشکردن