سلێمانی، له‌ ڕۆژی ئاڵادا

پارێزگای سلێمانی

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا، لە پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ئەزمڕو، پەیمانگای زانستی ناحکومیی، لەگەڵ بەڕێزان دکتۆر مەریوان وریا قانع و ماردین حەمید ڕەشید؛ بەشداریکرد لە دیداری کۆچ و ئاڵا دوو ڕەگەزی ناسنامەی نەتەوەیی کورد؛ تایبەت بە ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، کە بەسوپاسەوە؛ لەلایەن ڕاگرایەتیی؛ پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ئەزمڕوە، ڕێکخرابوو

تیایدا خەڵاتی ڕێزلێنان لەپای بەشداریی و پشتیوانیان؛ پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی و بەڕێزانی بەشداربوو، کرا

هه‌روه‌ها پارێزگار، لە قوتابخانەی دانیاڵ میترانی فەرەنسیش لە سلێمانی هه‌ر له‌ ڕۆژی ئاڵادا، بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی شکۆداری ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا، کە بەسوپاسەوە بە پشتیوانیی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لەلایەن ڕێکخراوی دیالۆگی کوردیی فەرەنسیی بە هەماهەنگیی قوتابخانەی دانیاڵ میترانی فەرەنسیی؛ ڕێکخرابوو

تیایدا خەڵاتی ڕێزلێنان لەپای پشتیوانیان بۆ پرۆسەی خوێندن؛ پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی و بەڕێزانی کەرتی پەروەردەکرا