پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌

پارێزگای سلێمانی

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان جێگرانی پارێزگاری سلێمانی، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی بەڕێزان قائیمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و، شارەوانییەکان و شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی ڕێگاوبان و کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای سلێمانی کرد

تیایدا جەخت لەسەر خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و کاری پێکەوەیی بۆ بەڕێوەبردنی دۆخە لەناکاوەکان کرایەوە